دامه‌زراوه‌ی ساڵ: رۆژی هه‌ینی ئهههنگهكهمان له رێوشوێنێكی گونجاو‌دا دووباره ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
دامه‌زراوه‌ی ساڵ رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی دووه‌م رۆژی جه‌ژنیان له هه‌واری شار تێكدا، ده‌ستگیركراون، ده‌شڵێت: "رۆژی هه‌ینی ئهههنگهكهمان له رێوشوێنێكی گونجاو‌دا دووباره ده‌كه‌ینه‌وه".
دامه‌زراوه‌ی ساڵ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه:
*له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا و له‌شانۆی رۆمانی پاركی هه‌واری شار، ئاهه‌نگێكی خۆرسكی جه‌ماوه‌رمان بۆ خه‌ڵكی سلێمانی ڕێكخست، به‌به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی میللی.
*به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ناو ئه‌و (10) هه‌زار به‌شداربووه، بوونه‌هۆی تێكدانی ئاهه‌نگه‌كه.
*هه‌ر بۆیه ئێمه له (دامه‌زراوه‌ی ساڵ) له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی به‌شداربووه‌كان له‌وێدا ئاههنگهكهمان كۆتایی پێهێنا.
*ده‌ستخۆشی له ئاسایشی سلێمانی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و ڕووبه‌رووی یاساكراونهتهوه.
*لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه رۆژی هه‌ینی (5/6/2026) ئهههنگهكهمان له‌كه‌شێكی خێزانی و رێوشوێنێكی گونجاو‌دا دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
PM:09:31:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت