مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێك ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی كرد و رایگه‌یاند كه جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی كرد و تیایدا هاتووه:
*به بۆنه‌ی (51)مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئێوه‌ی به‌ڕێز و كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین و، هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
*له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕاست و دروستی كێشه و پرسه هه‌نووكه‌ییه چاره‌نووسسازه‌كان و، پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان و داكۆكیكردن له قه‌واره‌ی ده‌ستووری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
PM:08:06:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت