سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان بێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه پارتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه؛ ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان بێت".
ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند كه:
*ده‌بێ بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رێزگرتن بێت له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی ده‌نگده‌ران.
*ده‌بێت رێز له پرۆسه‌ی دیموكراسی و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرین. ده‌بێ وا له خه‌ڵك بكه‌ین به بیروباوه‌ڕه‌وه بێن به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و متمانه‌یان بمێنێت.
*تۆ نابێ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به دڵی تۆ نه‌بوو، دۆخه ناسكه‌كه‌ی كوردستان بقۆزیته‌وه و بڵێی یان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت یان من به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌ت ناكه‌م.
*ده‌بێ داواكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردندا بن.
*ئێمه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی وه‌ك یه‌كێتی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، مه‌سه‌له‌ی نه‌وه‌ی نوێ مه‌سه‌له‌یه‌كی جیایه.
*پارتی نایه‌وێ بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنێت و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆ رێككه‌وتن.
*ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان بێت.
*ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه دۆخێكی داخراو و هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه نه‌ما، به‌ڵێ [داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین]، چونكه دڵنیاین ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه نابێت.
*له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا پارتی ژماره‌ی كورسییه‌كانی زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌كات.
*نه‌وه‌ی نوێش ناتوانێت هه‌مان ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئێستای به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ئه‌و ده‌نگانه ناهێننه‌وه.
*مه‌سعود بارزانی هیچ رۆژێك وا ره‌فتاری نه‌كردووه كه ته‌نیا سه‌رۆكی پارتی بێت، به تایبه‌تی له بابه‌ته چاره‌نووسساز و نیشتمانییه‌كاندا.
PM:05:33:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت