نێچێرڤان بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵی دادگەریی دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جەماوەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەم یادەدا جەخت لە گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی، لهپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا، تا بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین".
PM:02:39:31/05/2026
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت