پۆلیسی هەڵەبجە: تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، "دوای گەیشتنی تیمەکانی بەڵگە و تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی (س .ج .ع) تەمەن 54 ساڵ ماوەی پێنج ڕۆژە لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی گوڵانی سەروو گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەلایەن تیمی پزیشکی دادییەوە پشکنین بۆ تەرمەکەی کرا، هیچ ئاسەوارێکی تاوانکاری بە تەرمەکەوە بەدی نەکرا".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە باسی لەوەکرد، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رێکخراوە".
PM:02:30:31/05/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت