قایمقامییەتی سلێمانی: کێشەی غاز نەماوە و بەبێ فۆڕم دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بوتڵەکانیان پڕبکەنەوەو مەرجی وەرگرتنی کۆبۆنی خۆراکیش نەماوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "نرخی هەر بوتڵێک 8 هەزار و 500 دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە 07708677777 سکاڵا بکەن و رێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینەبەر".


PM:01:13:31/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 8 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو