گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا هاتنی ژمارەی گەشتیارانی بۆ ناوچەکەیان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە ماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "تیمەکانی گەشتوگوزار بە شێوەیەکی بەردەوام لە مەیدان بوون بۆ پێشکەشکردنی رێنمایی، چاودێریکردنی نرخەکان، پاراستنی پاکوخاوێنی و راگرتنی هاوسەنگی ژینگەیی لە ناوچە گەشتیارییەکاندا".
گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، "جگە لە هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار، ئاگاداری بە زیاتر لە 82 شوێنە گەشتیارییەکان دراوە لە پێناو پابەندبوونیان بە رێنماییەکان، هەروەها هیچ رووداوێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە".
AM:09:09:31/05/2026
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت