بانکێکی عێراقیی تا 100 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتیان دەدات کە هەرێمیش دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکەکە قەرز بە هاوبەشانی دەدات کە زۆرترینی 100 ملیۆن دینارە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەگەڵ خزمەتگوزاریی (مورابەحەی ئیسلامی) لە بانکی عێراقیی ئیسلامی، موچەکەت دەبێتە کەفیلت بۆ بەدەستهێنانی قەرز تاوەکوو بڕی 100 ملیۆن دینار، بە قیستێک کە لە 17 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و لە نیوەی مووچەکەت زیاتر نابێت."

ئاماژە بەوەش دراوە، "لە ڕێگەی موچەکەت سوودمەند بە لە تەمویلێکی گونجاو و بە مەرجی ڕوون،" جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەوەی دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت، دەبێت سەردانی نزیکترین لقی بانک بکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو قەرزەی دەدرێت، مەرجی سەرەکیی ئەوەیە، مووچەخۆرەکە کارتی بانکیی (هەژماری من)ی هەبێت و قەرزەکە بە کاش نادرێت، بەڵکوو بۆ کڕینی هەندێک بابەتی دیاریکراوە، بە تایبەت ئۆنڵاین و کڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو.

بانکی ئیسلامیی عێراق یەکێک لەو بانکانەیە کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەكات.


PM:02:52:30/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت