روبیۆ: باراک رۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک باڵیۆزی تایبەتی ئێمە بۆ سوریا
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
رایگەیاند: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی بۆ سوریا بەشێوەی فەرمی کۆتایی دێت،
بەڵام هێشتا وەک کەسی سەرەکیی ئیدارەی ترەمپ دەمێنێتەوە بۆ کاروباری سوریا و عێراق.
رۆژی شەممە، 30ی ئایاری
2026، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "باڵیۆز تۆم
باراک رۆڵێکی بێهاوتای گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ سووریا. لەکاتێکدا ئەو پۆستە
کۆتایی دێت، ئەو بەردەوام دەبێت لە گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی ترهمپ لە سوریا
و لە عێراق."
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە:
"شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەجێندای 'ئەمریکا لە پێشەنگ' بەردەوام
دەبێت لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بە نوێنەرایەتیی وڵاتە مەزنەکەمان."
بە وتەی وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا، بەپێی راسپاردەی پێشوو، ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ
سووریا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری 2026بوو.
روبیۆ هەروەها دەڵێت:
"باڵیۆز تۆم باراک رۆڵێکی گەورەی بینیوە وەک باڵیۆزی تایبەتی ئێمە بۆ سوریا."
AM:09:39:30/05/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت