بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان: رێژەی گەشتیاران بۆ سەیرانگەی دوکان لە سێ رۆژی جەژندا نزیکدەبێتەوە لە 100 هەزار گەشتیار
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2026، رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، "بەگوێرەی ئامارەکان، ڕێژەی گەشتیاران بۆ سەیرانگەی دوکان لە سێ رۆژی جەژندا، نزیکدەبێتەوە لە 100 هەزار گەشتیار".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم جەژنە بەراورد بە جەژن و بۆنەکانی پێشوو رێژەی هاتنی گەشتیاران زیاترە، چونکە جەژنی نەورۆز و رەمەزان پێکەوە بوون، هەروەها کەشوهەوا و دۆخی ناوچەکە لەبارنەبوو تا رێژەیەکی زۆری گەشتیار روو لە ناوچەکانمان بکەن، بەڵام ئەم جەژنە کەشوهەوا لەباربوو".
PM:09:40:29/05/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت