کەشناسی: شەپۆڵێکی تۆزوخۆڵ ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەکات شەپۆڵێکی تۆزوخۆڵ ڕوو
لە ناوچەکەمان دەکات.
بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ
هەینی 29ی ئایار ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە
ناوچە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە , هەروەها ئەمڕۆ شەپۆڵێکی تۆزوخۆڵ
ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا کاریگەری شەپۆڵەکە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای
هەرێم دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری خۆڵبارینەکە زیاد دەکات و
زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە .
پێشبینی دەکرێت لە شەودا کاریگەری خۆڵبارینەکە
لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان هەندێک ناوچەی تر زۆر زیاد بکات .
پلەکانی گەرما / بە نزیکی
( 4 تـــــا 6 )پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
هاوکات سبەى شەممە 30ی
ئایاری 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .
کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە پاشان
کەمێک کاریگەری خۆڵبارینەکە لاواز دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکان ئەگەری بارینی
نمە باران هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک
نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
AM:11:39:29/05/2026
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت