شارەزایەكی ئەمنی عێراقی بۆ وێستگەنیوز: هەندێك لایەن فشاریان كردووە پێشمەرگەش چەك رادەست بكات
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شارەزایەكی ئەمنی و سەربازی عێراقی بەناوبانگ ئاشكرای كردووە هەندێك لایەن
فشار دەكەن تاوەكو هێزی پێشمەرگەش چەك رادەست بكات.
سەرمەد بەیاتی، شارەزا لە بواری ئەمنی و سەربازی و ئەفسەری پێشووی عێراق بە
وێستگەنیوزی راگەیاند، "پێشنیارێك هەبوو كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رووی
ئیدارییەوە بخرێتە سەر هێزەكانی عێراق، بەڵام هەر بە فەرمانی سەركردەی گشتی هەرێمی
كوردستان جووڵە بكەن".
وتیشی، "ئەم پێشنیارە بۆ ئەوە كراوە تاوەكو بیانووی ئەو لایەنانە ببڕن
كە فشار دەكەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان-یش چەك رادەست بكەن وەك هەموو گرووپە چەكدارەكانی
عێراق".
بەیاتی، دڵنیاییشیدا بە وێستگەنیوز، "كە تائەم ساتە هیچ وتووێژێكی فەرمی
نییە سەبارەت بە هێزەكانی پێشمەرگە".
پێشبینیشیكرد، "كە هێزەكانی پێشمەرگە وەك خۆیان بمێننەوە و نەخرێنە سەر
هێزەكانی عێراق و تەنها لە رووی ئیدارییەوە رێكبخرێنەوە".
PM:08:04:28/05/2026
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت