كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێر راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ ڕوو لە ناوچەکەمان ده‌کات و کاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئایاری 2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بەرزدەبێتەوە بە ( 2 - 3 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 )كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7- 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ هه‌ینی 28- 5- 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانی شەپۆڵێکی تۆزوخۆڵ ڕوو لە ناوچەکەمان بکات سەرەتا کاریگەری شەپۆڵەکە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری خۆڵبارینەکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە . کاریگەری ئەم خۆڵبارینە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوه".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بە نزیکی ( 4 تـــــا 6 )پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هەندێک كات کەمێک چالاک دەبێت. ئاراسته‌ی با خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (7 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
AM:10:42:28/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت