ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی زیانی به ئۆتۆمبیلی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك گه‌یاند، ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه زیانی به ئۆتۆمبیلی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك گه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایه‌وه، كه‌سێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌ستێت به زیان گه‌یاندن به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیان.
*دوای ئه‌نجامدانی به دواداچوون له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه، ناسنامه‌ی تۆمهتبارهكهمان ئاشكرا كرد به ناوی( ش.أ.ص.).
*به فه‌رمانی دهداوهری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیرمان كرد.
*په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
*سوپاسی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه هه‌میشه هاوكارمانن له پێدانی زانیاری.
PM:09:01:27/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت