له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا 3 هاوڵاتی كورد له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند كه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا 3 هاوڵاتی كورد له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران.
به‌پێی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو زیندانی خه‌ڵكی كرماشان به ناوه‌كانی سامان ئیبراهیمی و عه‌لی شه‌هبازی له گرتووخانه‌ی دیزلئابادی كرماشان له‌سێداره دران
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ده‌ڵێت: "سزای سێداره‌ی دوو به‌ندکراوی کورد و خه‌ڵکی کرماشان به ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره (به‌ندیخانه‌ی دێزڵاوا) جێبه‌جێ کرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌بدولقادر ره‌سوڵی له گرتووخانه‌ی مه‌هاباد له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، ته‌نها له 12 مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م دوو هه‌زار و 488 كه‌س له‌وانه 63 ژن و دوو منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌سێداره دراون، كه سزای 13 كه‌سیان له‌به‌ر چاوی گشتیدا جێبه‌جێ كراوه، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا 130 كه‌سی تریش سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
PM:05:21:27/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت