عەلی زەیدی بۆ موقتەدا سەدر: دەستپێشخەرییەکەت هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە بڕیارێکدا گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆئەوەی بە تەواوی ببنە بەشێک لە دەوڵەت، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ستایشی دەستپێشخەرییەکەی کرد.
لە پەیامەکەی عەلی زەیدی هاتووە، "ئەو هەڵوێستە نیشتمانییە بەرپرسیاره بەرز دەنرخێنین کە لە لایەن ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە"ـەوە سەید موقتەدا سەدر ڕاگەیەندرا، سەبارەت بە یەکخستنی پێکهاتەکانى سەرایا سەلام لەگەڵ دەوڵەت و لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا بن، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بۆ پشتیوانی کردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و چەسپاندنی شکۆمەندی و سەروەری یاسا".
ئاماژەی بەوەکرد، "جەخت لەوەدەکەینەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و چەسپاندنی پرەنسیپی کۆنترۆڵکردنی چەک لە لایەن دەوڵەت و پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکانی".
زەیدی دەڵێت، "لەم چوارچێوەیەشدا داوا لە هەموو گروپە چەکدارەکان دەکەین کە هەمان ڕێبازی نیشتمانی بەرپرسیارانە بگرنەبەر و لەژێر چەتری دەوڵەت و دامودەزگا فەرمییەکانیدا کار بکەن، ئەمەش بۆ دەستەبردکردنی پاراستنی عێراق و سەروەری و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری".
دەشڵێت، "ئەم قۆناغەی ئێستا پێویستی بە یەکخستنی هەوڵی هەمووان و پێشخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و پاراستنی یەکڕیزی عێراق و ئاسایش و سەقامگیریی و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکانی هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی بەهێزدا کە یاسا بەڕێوەی ببات".
PM:03:15:27/05/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت