سەلاحەدین بەهائەدین: هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەم دۆخە رزگاری ببیت


وێستگەنیوز-

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەشداری مەراسیمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆزی كرد.


لەوتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، "بەداخەوە هەرێمی كوردستان تووشی دۆخێكی چەقبەستووی سیاسی بووەتەوە و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەم دۆخە رزگاری ببیت".

سەبارەت بە هەوڵەكان و دەستپێشخەریەكەی كە لەچەند رۆژی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان پێشكەش بەلایەنەكانی كرد ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە قسەی خێرمان لەنێوان ئەو دوو لایەنە (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) كردووە، بەئومێدی ئەوەی كە دۆخی هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە".

راشیگەیاند، "خێرخوازانی هەرێمی کوردستان رۆڵ و كاریگەری و گرنگی خۆیان هەبوەو جگە لەوەی لەناوخۆی هەرێمی كوردستان درێغیان نەكردووە، بۆ دەرەوەش قوربانی و هاوكارییەكانیان گەیاندووە كە ئەمەش سیمایەكی جوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و خێرخوازانە".


AM:07:50:27/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت