بارزانی: دوای جه‌ژن لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتایی به‌م دۆخه ناله‌باره سیاسییه‌ی هه‌رێم بهێنن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه داوای له لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان كرد، واز له‌و ململانێ بێ ئه‌نجام و خۆخۆرییه بێنن كه پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و دوای جه‌ژن كۆببنه‌وه و كۆتایی به‌م دۆخه ناله‌باره سیاسییه‌ی هه‌رێم بهێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه رایگه‌یاند:
*پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م.
*پیرۆزبایی تایبه‌تیش ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌م.
* له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا له خودای گه‌وره داواكارم خێر و خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و جیهان به‌دی بهێننێت.
* له‌و ساته هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌دا په‌یامم بۆ لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رووی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سك دابنێن و واز له‌و ململانێیه بێ ئه‌نجامه و، ئه‌و خۆخۆرییه بێنن كه ماوه‌یه‌كه پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
*داوا ده‌كه‌م له‌دوای جه‌ژنی پیرۆزی قوربان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به دڵسۆزی و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه به‌یه‌كه‌وه كۆببننه‌وه و ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به‌م دۆخه ناله‌باره سیاسییه بهێنن.
* ئه‌مه ئه‌ركێكی ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌ك به هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست.
*هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ده‌ستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕبوونی گرفته سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌مان و سه‌رانسه‌ری جیهان.
PM:05:18:26/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت