وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمریکا ئاگربەستی پێشێل کردوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکای لە ناوچەی هورموزگان وەک پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەستی نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و سەرکۆنەی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە 26ی ئایار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەردەوام بووە لەسەر "کارە نایاسایییەکان" لەوانە ئەو شتەی کە بە "دزیی دەریایی دژی کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران" ناوی بردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها هێرشەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی ئەمریکای لە ناوچەی هورموزگان بە دەستدرێژیکارانە ناوبرد و ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە بەرپرسیار لە دەرئەنجامەکانی ئەم کارانە زانی.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، سێنتکۆم، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە باشووری ئێران هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لەوانە ئەو بەلەمانەی کە هەوڵی چاندنی مینیان دەدا و هەروەها پێگەكانی هەڵدانی موشەک.


PM:03:35:26/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت