بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە غاز ئاگادار دەکاتەوە کە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەوانە کاری گواستنەوە غازی ماڵان بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: ئاگاداری شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەینەوە کە کاری گواستنەوەی غازی (LPG) ئەنجام دەدەن . بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢٠) ی وەزارەتی ناوخۆ ماددەی (٤) . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ بە هۆی دەست پێکردنی وەرزی گەرما گواستنەوەی گازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/١ لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و دوربون لە ڕووداوی نەخوازراو.

هەروەها هاتووە: بە پێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێك بەڕۆژ کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


PM:02:04:26/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت