نێچیرڤان بارزانی دوو فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ پێدانی پله و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی ده‌رده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ پێدانی پله و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی ده‌ركرد.
دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند:
*دوای به‌كۆتاهاتنی خولی پێنجی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران له كۆلێژی سه‌ربازیی سێی قه‌ڵاچوالان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2026/5/25 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، فه‌رمانی پێدانی پله‌ی مولازمی به (210) به‌شداری خوله‌كه واژۆ كرد.
*له فه‌رمانێكی دیكه‌دا نێچیرڤان بارزانی، واژۆی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (95) پله‌دار له‌سه‌ر میلاكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش كرد.
* ئه‌م دوو فه‌رمانه له‌گه‌ڵ واژۆكردنیان، له‌مڕۆوه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:07:36:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت