قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ئه‌لبرێشت فۆن ڤیتكه، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندرو بیزلی، كونسوڵی گشتیی بریتانیا له هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له هه‌ر دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی دووشه‌مه (25/5/2026) له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوون، باس له دۆخی سیاسیی هه‌رێم و دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كرا.
قوباد تاڵه‌بانی به ئاماژه‌دان به ناكۆكییه‌كان و وه‌ستانی دانووستانه‌كان، رایگه‌یاند كه "پێویسته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌م چه‌قبه‌ستوویه بدۆزرێته‌وه و هه‌ردوو لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی ده‌رگا به‌ڕووی قۆناغێكی نوێ‌دا بكه‌نه‌وه، چوونكه به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه زیانی زیاتر به پێگه‌ی هه‌رێم و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش، قوباد تاڵه‌بانی وتی: "ئێمه ده‌مێكه‌یه وتوومانه به‌غدا قوڵایی ستراتیژمانه و ده‌بێت وه‌ك كورد له‌وێ ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزترمان هه‌بێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێ له به‌غدا ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن".
له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به ئاماژه‌دان به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له دانووستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، هیوای خواست دانووستانه‌كان به ئه‌نجامێكی باش بگات و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
PM:06:55:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت