محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له ده‌وری كورد ده‌خولێته‌وه، كه‌چی كورد ده‌سته‌وه‌ستانه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند گه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له ده‌وری كورد ده‌خولێته‌وه، كه‌چی كورد ده‌سته‌وه‌ستانه و سه‌رقاڵه به ململانێی نێوخۆییه‌وه، ده‌شڵێت: "بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه، هه‌وڵه‌كان چڕبكرێته‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئایاری 2026 محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا له هه‌ڵه‌بجه شه‌هید وتی:
*گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له ده‌وری كورد ده‌خولێته‌وه، كه‌چی كورد ده‌سته‌وه‌ستانه و سه‌رقاڵه به ململانێی نێوخۆییه‌وه.
*گرنگه بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه، هه‌وڵه‌كان چڕبكرێته‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
*ئه‌وه‌ش ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
*سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پشتیوانه بۆ ئاشتی و یه‌كگرتوویی و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كی نییه.
PM:05:20:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت