کەشناسی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راپۆرتێکی تایبەتدا پێشبینی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای رۆژانی پشووی جەژنی قوربان دەکات.

بەپێی راپۆرتەکە پێشبینیەکان بۆ رۆژانی داهاتووی جەژن بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

چوارشەممە 27ی ئایار (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان):

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .

خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک

ئاراستە: باکووری رۆژئاوا

مەودای بینین: لەنێوان (8-10)کم دەبێت

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

پێنج شەممە 28ی ئایار:

ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .

خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک

ئاراستە: گۆراو دەبێت

مەودای بینین: لەنێوان (6-8)کم دەبێت

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی رۆژی پێشوو .

هەینی 29ی ئایار:

ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک .

خێرای با : مامناوەند دەبێت (10-25)کم/ک هەندێک کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک بۆ کاتەکانی ئێوارە خێرای با ئاسایی دەبێتەوە .

ئاراستە: باکووری رۆژئاوا

مەودای بینین: لەنێوان (6-8)کم دەبێت لەکات و شوێنی تۆز (4-6)کم دەبێت

پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی رۆژی پێشوو .

شەممە 30ی ئایار:

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .

خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک

ئاراستە: باکووری رۆژئاوا

مەودای بینین: لەنێوان (8-10)کم دەبێت

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی رۆژی پێشوو .


PM:02:11:25/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت