ترەمپ: ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران یان "ناوازە" بێت یان هیچ ڕێکەوتنێک لە ئارادا نابێت
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ئەگەری لەگەڵ ئێران یان
دەبێت "ناوازە و مانادار" بێت یان بە بنەڕەتی هیچ ڕێککەوتنێک لە کاردا
نابێت.
ترەمپ لەم پەیامەیدا، ڕەخنەگرانی خۆی لە نێوان دیموکراتەکان
و هەندێک لە کۆمارییەکاندا دایە بەر شاڵاوی ڕەخنە و وتی ئەوان "هیچ شتێک"
دەربارەی ئەگەری ڕێکەوتنی ئەو لەگەڵ ئێراندا نازانن و تەنانەت لەسەر بابەتگەلێک لێدوان
دەدەن کە بە وتەی ئەو "هێشتا دانوستانیان لەسەر نەکراوە".
ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەو ڕێکەوتنەی ئەو لەگەڵ ئێراندا مەبەستیەتی،
"ڕێک خاڵی پێچەوانەی" ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بەرجام دەبێت؛ ڕێککەوتنێک کە ئەو
جارێکی دیکە بە "کارەسات" ناوی برد و حکومەتەکەی باراک ئۆبامای تۆمەتبار
کرد بەوەی کە "ڕێگایەکی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا"ی بۆ ئێران بەرەو چەکی ئەتۆمی
کردووەتەوە.
ئەو لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "من ڕێکەوتنی لەو
شێوەیە ناکەم."
ڕۆژی دووشەممە، ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بابەتی
کرانەوەی نزیک لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕیان پشتڕاست نەکردەوە، و وەزیری دەرەوەی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن یان دەگاتە ڕێکەوتنێکی باش، یان
بە "شێوازێکی دیکە" سەرەودەری لەگەڵ ئێراندا دەکات.
PM:02:03:25/05/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت