دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر راگەیاند


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر رادەگەیەنێت و دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانەدا دەگرێت.


ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دوو چالاکییان ئەنجامدا".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی 12 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانە بگرن و 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لەسنووری سلێمانی دەستگیربکەن.


PM:07:33:23/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو