نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربڕی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی پێگەیشتووە.
سهرۆكی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لهمبارهيهوه دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و ههر ئهمهى لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتيگريى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هەوڵەکانی دەربڕی.
دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكه بوو.
PM:07:07:23/05/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت