ترەمپ: رەنگە سبەی یەکشەممە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران بدەم


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئەکسیۆسی راگەیاندووە، "رەنگە سبەی یەکشەممە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران بدەم".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەگەڵ ئێران یان رێککەوتن واژۆ دەکەین، یان بە تووندی لێیان دەدەم".

ترەمپ وتی، "درەنگانی ئەمڕۆ لەگەڵ ویتکۆف و کوشنەر کۆدەبمەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین وەڵامی ئێران".

وتیشی، "هەندێک پێیان باشە رێککەوتنێک بکەن، هەندێکی تر پێیان باشە شەڕ دەستپێبکەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوە راست نییە کە ناتانیاهۆ نیگەران بووە لە ئەگەری رێککەوتنێکی نەگونجاو لەگەڵ ئێران".





PM:07:02:23/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو