فارس عیسا: لەلایەن حكومەتی عێراق بەڵێنمان پێ دراوە، هیچ مووچەیەکی هەرێمی كوردستان نەفەوتێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەلایەن حكومەتی عێراق بەڵێنمان پێ دراوە، هیچ مووچەیەکی هەرێمی كوردستان نەفەوتێت و هاوکابن لەگەڵمان".


ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی کردووەتەوە، نابێت پرسی مووچە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت".

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی وەزارەتی دارایی کرد و زەیدی فەرمانی بە فالح ساری، وەزیری دارایی كرد بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا.


PM:06:38:23/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو