مەسرور بارزانی بۆ رۆژنامەنووسان: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق زۆر ئەرێنی بووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فایەق زێدان، سهرۆكی ئهنجومهنی باڵای دادوهریی عێراق بە رۆژنامەنووسان ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق زۆر ئەرێنی بووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەرچیمان پێبکرێت بۆ کارەبای عێراق یارمەتی دەر دەبین و ئەزموونی خۆمانیان پێشکەش دەکەین، بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق سوودی لێ ببنینێت".
مەسرور بارزانی جەختی لەوەشکردەوە، "هیوادارم گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق ئەنجامی باشیان هەبێت".
لەبارەی مووچەوە مەسرور بارزانی وتی، "دەبێت مووچەی خەڵکی کوردستان وەک مووچەی هەموو هاوڵاتییانی عێراق بێت و نابێت مافی هیچ لایەک بفەوتێت".
وتیشی، "ئێمە لە مێژەوە داوامان کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت و هیچ گرفتێک لەلایەن ئێمەوە نییە، هەرچەندە پێکهێنانی حکومەتی هەریم زۆر دواکەوتووە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین پێکبهێنرێت".
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبووەوە.
PM:05:23:23/05/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت