ئاسیاسێڵ دابه‌شكردنی قازانجی نه‌ختینه‌یی به ڕێژه‌ی 150% په‌سه‌ند ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2026، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی فاروق مسته‌فا ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا و تیایدا خاوه‌ن پشكه‌كان به كۆی ده‌نگ هه‌موو بڕگه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسیاسێڵ، ئه‌و بڕیاره سه‌ره‌كییانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دران، بریتی بوون له په‌سه‌ندكردنی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ڕاپۆرتی وردبینیكاری ژمێریاری و به‌یاننامه داراییه‌كانی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2025، هه‌روه‌ها دیاریكردنی وردبینیكارێكی ده‌ره‌كی بۆ پێداچوونه‌وه و وردبینیكردنی ژمێره‌كانی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2026.
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه هاوكات، ده‌سته‌ی گشتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی قازانجی نه‌ختینه‌یی به ڕێژه‌ی 150% په‌سه‌ندكرد، كه ده‌كاته 1.5 دینار بۆ هه‌ر پشكێك. كه له ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خه‌رج بكرێت بۆ هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن پشكانه‌ی له تۆماری خاوه‌ن پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌دا تۆمار كراون، به‌پێی مادده‌ی (4)ـی بڕگه‌كانی ڕێكخستنی ژماره (25)ـی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كاغه‌زه داراییه‌كانی عێراقه‌وه (ISC) ده‌رچووه.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "ئه‌م بڕیاره به‌رجه‌سته‌كردنی پلان و دنیابینی كۆمپانیای ئاسیاسێڵه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی خاوه‌ن پشكه‌كانه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌دای به‌هێزی دارایی كۆمپانیاكه‌یه له ماوه‌ی ساڵی 2025، و به‌رده‌ستبوونی باڵانسی نه‌ختینه‌یی و زیاده‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووه، هه‌روه‌ها كاتی دابه‌شكردنی قازانجه‌كان له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
لای خۆیه‌وه فاروق مسته‌فا ره‌سوڵ پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ پشتیوانیی به‌رده‌وامی خاوه‌ن پشكه‌كان و متمانه‌ی به‌رده‌وامیان به پێشكه‌وتنی كۆمپانیاكه و ئاراسته‌ی داهاتووی دامه‌زراوه‌كه، دووپاتیكرده‌وه كه "له ساڵی 2025، ئاسیاسێڵ به‌رده‌وام بوو له پێشه‌نگایه‌تیكردنی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵیی له عێراق به گرتنه‌به‌ری ستراتیژی پێشكه‌وتوو له ژیریی ده‌ستكرد، به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌روه‌ها داهێنان چیتر ته‌نها بژارده‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو بووه‌ته بناغه‌ی هه‌موو كاره‌كانمان. ئێمه چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوومان په‌ره‌پێداوه كه بریتین له باشتركردنی كارایی تۆڕ و به‌كارهێنانی شیكارییه زیره‌كه‌كانی داتاكان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه مۆدێرنه‌كاندا".
راشیگه‌یاند كه "ئاسیاسێڵ هه‌وڵده‌دات به‌رده‌وام بێت له سه‌ركه‌وتنه‌كانی و به‌ره‌وپێشبردنی پێشه‌نگایه‌تی خۆی له ڕێی وه‌به‌رهێنان له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و داهێناندا، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی خۆی به په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری دیجیتاڵیی پێشكه‌وتوو كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی به‌شداربوواندا بگونجێت، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق و، به‌دیهێنانی به‌رده‌وامی له گه‌شه‌كردنی هاوته‌ریب به بنه‌ماكانی حوكمڕانی باش و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ژینگه و كۆمه‌ڵگه".
PM:03:40:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت