محەمەد حاجی مەحمود: پارتی و یەکێتی بڕیار لە چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەدەن نەک هەڵبژاردن و پەرلەمان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن گۆڕانکاریی سیاسی دروست ناکات، دەشڵێت، "کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان پێویستە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئایاری 2026، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەدات نە دەنگی هاونیشتمانیانە و نە پەرلەمان و حکومەت، بەڵکو تەنها یەکێتی و پارتییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن گۆڕانکاریی سیاسی دروست ناکات و پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە".
محەمەد حاجی مەحمود وتی، "ئەرکی لایەنە سیاسییەکانە لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بگەنە رێککەوتن".
PM:10:43:21/05/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت