ترەمپ: بەهۆی فشار و سزاکانەوە ئێران رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار لەدەستدەدات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێمە بەتەواوی گەرووی هورمزمان کۆنترۆڵکردووە و هیچ کەشتییەک بەبێ رەزامەندی ئێمە لەو گەرووە تێناپەڕێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت گەرووەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت باج لە کەشتییەکان وەربگیرێت".

ترەمپ وتی، "رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی"، وتیشی، "بەهۆی فشار و سزاکانەوە، ئێران رۆژانە 500 ملیۆن دۆلار لەدەست دەدات".

باسی لەوەشکرد، "کاتێک جەنگی ئێران کۆتایی دێت، نرخی سووتەمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، هەروەها سەرەڕای شەڕی ئێران، رێژەیی هەلیکار لە وڵاتەکە زۆر بەرزە".


PM:09:50:21/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو