ئیحسان عەبدولڕەحمان بۆ وێستگەنیوز: لە جەژندا هیچ زیندانییەک بە لێبوردنی تایبەت ئازاد ناکرێت


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئازادکردنی زیندانیان بە لێبوردنی تایبەت لە رۆژانی جەژن روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئایاری 2026، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بۆ جەژنی قوربان هیچ سزادراوێک بە لێبووردنی تایبەت ئازاد ناکرێت، بڕیارەکە تەنانەت ئەو زیندانییانەش دەگرێتەوە کە باری تەندروستییان جێگیر نییە و نەخۆشن".

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان روونیشی کردەوە، "تائێستا هیچ بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتمان بۆ نەهاتووە تا بۆ جەژن هیچ بەندکراوێک ئازاد بکەین".


PM:07:03:21/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت