دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لەسەر دۆسیهی لاهور شێخ جەنگی نوسراوێک ئاراستەی دادگای سلێمانی دەکات
وێستگەنیوز-
فەرمانگەی سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان
(دەستەی سزایی)، سەبارەت بە کەیسی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار، نوسراوێکی
جێبەجێکردنی ئاڕاستەی دادگای تاوانەکانی 2ی سلێمانی کرد.
لەمبارەوە
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار راگەیاند،
نوسراوەکە تایبەتە بە دۆسیەی ژمارە 543ی ساڵی 2024 کە تایبەتە بە ڕاگیراوانی کەیسی
لالەزار، بۆ ڕاگرتنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بەو لایەنانەی بەپێی ماددەی 56 لە
یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار کرابوون.
وتیشی: نوسراوەکە داوا دەکات دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای
ناوبراو بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری پێویست.
PM:12:06:21/05/2026
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت