کەشوهەوای سبەینێ هەینی راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات سبەینێ هەینی بە هۆی بەردەوامی کاریگەری بارستە هەوای فێنکی دەریای ناوەراست سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەوری جیا جیا.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات سبەینێ کەش و هەوا لەزۆربەی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێت تەنها لە ناوچە شاخاویەکانی سنوری ئیدارەی سۆران و راپەرین و دەڤەری بادینان ئەگەر هەیە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە هەندێ تاوە باران و بروسکەی کورت خایان دروستببێت و ئێوارە کۆتای پێدێت و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە.

بە وتەی ناوبراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکە لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی پێدێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پشیبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو دەکات و بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی ئایاری 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوە باران وبروسکە لەم ناوچانە, بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 29پلەی سیلیزی

پیرمام 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 29پلەی سیلیزی

دهۆک 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

هاوکات سبەی هەینی ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 28پلەی سیلیزی

پیرمام 24پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی 24پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 28 پلەی سیلیزی

دهۆک 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ 28پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی


AM:11:07:21/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت