عه‌لی حه‌مه ساڵح: حكومه‌تی چیت به‌م هه‌موو باج و داهاته‌وه 50 ملیار دینار له خه‌زێنه‌كه‌تدا نه‌بێت؟
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا:
*له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
*به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردووه به‌تایبه‌تی بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ.
*لێره پرسیارمان كرد ده‌ڵێن نه‌ك 120 ملیار دینار، ئێستا 50 ملیار دیناریش له هه‌ردوو زۆنه‌كه‌دا نییه.
*دوای 35 ساڵ حوكمڕانی بڵێی 50 ملیار دینارم نییه، به‌ڵام 10 هێنده‌ت له نه‌وت و گازوایل و له كار و لاناز و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و قاچاغچێتی له باشماخ و په‌روێزخان و سه‌رانه‌ی بازگه‌كان ده‌ست بكه‌وێت.
*حكومه‌تێك ئه‌گه‌ر 50 ملیار دیناری نه‌بێت، ئه‌گه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵیش نه‌بێت، ئه‌وسه‌ری شكست و فه‌شه‌لیاته.
*حكومه‌تی چیت 50 ملیار دینار له خه‌زێنه‌كه‌تدا نه‌بێت. به‌م هه‌موو باج و گومرك و داهاته وه‌ریده‌گریت.
*ده‌كرێت دوو حزب خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلار بن، مناڵیان ملیاره‌ها دۆلاری هه‌بێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت 50 ملیار دیناری تێدا نه‌بێت.
PM:07:31:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت