جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: تره‌مپ نایه‌وێت چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی رژێمی ئێران و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، رایگه‌یاند كه "به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی كوردستان‌مان خۆشده‌وێت" به‌ڵام هه‌بوونی پێشێلكاری له ئاگربه‌ستدا شتێكی نامۆ نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه:
*به دڵنیاییه‌وه ئێمه خه‌ڵكی كوردستان‌مان خۆشده‌وێت.
* هه‌ركاتێك هێرشی درۆنی یان مووشه‌كی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كاته ئامانج، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك شتێك نییه كه ئێمه ئاره‌زووی بینینی بكه‌ین.
*ئه‌مه شتێكه كه هه‌ندێك جار ڕووده‌دات. ئاگربه‌سته‌كان هه‌میشه بێ كێشه نین، هه‌مان شتمان له غه‌ززه بینی، وه هه‌مان پرسیش هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران و دراوسێكانی.
*به‌ڵام له دوایین هه‌فته‌كانی ئاگربه‌ستدا به رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره توندوتیژی كه‌م بووه‌ته‌وه.
*هه‌روه‌كو سه‌رۆكیش ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م بابه‌ته به یه‌كێك له‌م دوو ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕوات: یان شه‌ڕ ده‌سپێده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مه خواستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نییه؛ یان ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه ئێستا سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری.
*واشنتۆن نایه‌وێت ته‌نها ئێران پابه‌ندبوونی خۆی دووپات بكاته‌وه به‌وه‌ی ئامانجی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دڵنیایی ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت كه ئێران نه‌توانێت توانای ئه‌تۆمی خۆی بونیاد بنێته‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین ساڵ دوای سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ.
*ئیداره‌ی تره‌مپ پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی له دانوستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به ده‌ست هێناوه و هیچ كام له لایه‌نه‌كان نایانه‌وێت كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
*ده‌توانین ده‌ست به چالاكییه سه‌ربازییه‌كان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌یه‌وێت.
*ئێرانی وڵاتێكی "زۆر ئاڵۆز"ه و رێكه‌وتنێك قبوڵ ناكه‌ین كه رێگه به ئێرانییه‌كان بدات چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنن.
*پێموایه ئێران ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنێك بكات، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و رێككه‌وتنه واژۆ نه‌كه‌ین، دڵنیا نین.
PM:11:13:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت