ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی: پارتی به ته‌نیا بیه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا زیان به حیزبه‌كه‌ی گه‌یشتووه، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی پارتی به ته‌نیا و به كۆكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بییه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئایاری 2026، له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رووداو رایگه‌یاند كه:
*هه‌وڵه‌كانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو.
*له سیاسه‌تدا كاتێك دوو لایه‌ن ده‌گه‌نه بنبه‌ست، گرنگه لایه‌نی سێیه‌م بێته پێشه‌وه.
*هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌رگه‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی داخرابن، به‌ڵام دیداره‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و بافڵ تاڵه‌بانی له رێوڕه‌سمی متمانه‌دان به حكومه‌تی عێراق، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێشتا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ ماوه.
*ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی لێكنزیكبوونه‌وه هه‌بێت، پێویست به لایه‌نی سێیه‌م ناكات.
*كێشه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی و دیدگای پێكهێنانی حكومه‌ته.
*ئه‌گه‌ر پارتی به ته‌نیا و به كۆكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بییه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزتر ده‌بێت.
*ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دوو زۆن هه‌یه، بۆیه ئاسان نییه لایه‌نێك بۆچوونی خۆی به ته‌نیا بسه‌پێنێت.
*به وه‌زاره‌ت نابیته شه‌ریك، به‌ڵكو ده‌بیته به‌شدار. كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان لای لایه‌نێكی دیاریكراون، بۆچی یه‌كێك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له‌لای یه‌كێتی نه‌بێت؟.
*ئێستا كورسییه‌كانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ پێكه‌وه نزیكن له كورسییه‌كانی پارتی، بۆیه داوا ده‌كه‌ین پۆسته‌كان به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێن.
*دوای خه‌ڵك، یه‌كێتی زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، چونكه هه‌لومه‌رجه‌كه گۆڕاوه. پێشتر یه‌كێتی هێزی سێیه‌م بوو، دواتر بووه دووه‌م و ئێستاش كێبڕكێی یه‌كه‌م ده‌كات.
*ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێكبهێنرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كێتی زیاتر ده‌بن، جیاكاری نێوان شاره‌كان نامێنێت و یه‌كێتی ده‌ستكراوه‌تر ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردن.
PM:10:24:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت