پارتی و یەكگرتوو کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ شاندێكی
باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كرد و لەلایەن سەلاحەدین
محەمەد بەهادین و شاندێکی یەکگرتوو کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایار،
شانێکی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، مەحمود محەمەد،
سیداد بارزانی و ئازاد بەرواری سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و سەلاحەدین
محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو و شاندێکی ئەو حیزبە کۆبوونەوەیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ
كاراكردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە و چارەسەری چەقبەستووی هەرێمی کوردستانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کەرۆژی یەکشەممەی رابردوو سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی
كوردستان، سه‌ردانی ده‌باشانی كرد و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
لەو کۆبوونەوەیەشدا ئه‌مینداری
گشتیی یه‌كگرتوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نیشتمانی و گشتگیری به ئامانجی ده‌ربازكردنی
هه‌رێم له‌م قه‌یرانه چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستا و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ته‌بایی و
گفتوگۆ پێشكه‌ش به سه‌رۆكی یه‌كێتی كرد.
PM:03:41:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت