نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا دوایین پێشهاتەكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایاری 2026، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ رۆما نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆک کۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ‌کرا و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیى دۆستانه‌ى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتيگريى بەردەوامی ئیتاڵیا دووپات کردەوە، بەتایبەتى لەڕووى سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانه‌وه، هه‌روه‌ها هاوکاریی سەربازیی ئیتاڵیاى لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، به‌رز نرخاند.
لای خۆیەوە، ماتارێلا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه دەربڕی و جەختی لە پابەنديی وڵاتەکەی بۆ پشتگيرى له ئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى ئيتاڵياى بۆ هەرێمی کوردستان وه‌ك پارێزەر و لانکەی پێكه‌وه‌ژيان و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگيرى.
PM:03:01:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت