دوایین زانیارییەکان لەبارەی موچەی مانگی پێنج
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی هەرێم
لیستی مووەی مانگی 5 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 4 ڕەوانەی بەغدا دەکات و تیمێکی
تەکنیکیش بۆ وردبینی دەچنە پایتەختی عێراق.
سبەی چوارشەممە 20ی ئایار،
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی 5 لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی
مانگی 4 ڕەوانەی بەغدا دەکات. هاوکات شاندێکی تەکنیکی لە بوارەکانی دارایی، یاسایی
و ژمێریاری سەردانی بەغدا دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینی لەگەڵ وەزارەتی
دارایی فیدراڵ.
بەرپرسێکی وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، ئەگەر ئەمڕۆ سێشەممە کارەکانی وردبینی دارایی
هەرێم کۆتایی بێت، ئەوا ئەگەری هەیە هەر ئەمڕۆ لیستەکە و تەرازووی پێداچوونەوە لە ڕێگەی
ئیمەیڵەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.
AM:11:21:19/05/2026
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت