دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: نە یەکێتی و نە پارتی مافی ئەوەی نییە داوای دوو ئیدارەیی بکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایاری 2026، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "نە یەکێتی و نە پارتی مافی ئەوەی نییە داوای دوو ئیدارەیی بکات".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ هێزێکی سیاسی مافی ئەوەی نییە بڵێت قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە نە لەگەڵ دوو ئیدارەیین و لە سیاسەتی یەکێتیش پرسی دوو ئیدارەیی نییە".
AM:10:53:19/05/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت