کەشناسی: خۆڵبارین چەندین ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی توزوخۆڵ لە چەند ناوچەی هەرێم دەکات.

بە پێی ئەو پێشبینییانە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێ بە گشتی . لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە بە شێک لە ناوچە جیا جیاکانی سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاوی و دەشتەکان کاریگەری تاوە باران و چالاکبوونەوەی هەورە تریشقەو هەندێ کات دابارین بە شێوازی لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە ,لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک نا جێگیریەک لە کەشی ناوچەکەمان دروست دەبێت و پێشبینی گەواڵە باران لە سەرجەمی ناوچە جیا جیاکان هەیە هەروەها زیادبوونی خێرای با بە تایبەت لە بەشەکانی باشووری هەرێم کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کرکووک وناوچە دەشتایەکانی باشووری پارێزگای هەولێر .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە و هەندێ ناوچە نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی

هەروەها سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە دوای نیوەڕۆ لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لەسەر لووتکەی ناوچە شاخاویەکان لە دوای نیوەڕۆ .

پلەکانی گەرما / هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی


AM:10:45:19/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت