کەشناسی: باران و خۆڵ دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و
پێشبینی باران و خۆڵبارین دەکات.
بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ
دووشەممە 18ی ئایاری 2026 ئاسمانی هەرێم بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت وە
لەکاتەکانی بەیانی تاکو ئێوارە لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری رۆژهەڵات کەمێک نمە
باران دەبارێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ پێشبینی دەکرێت کاریگەری درێژ ببێتەوە بۆ
ناوچەکانی تری نیمچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر . وە لەناوچەکانی
باشووری هەرێم ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 27 پلەی سیلیزی
پیرمام 22 پلەی سیلیزی
سۆران 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 14 پلەی
سیلیزی
سلێمانی 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 26پلەی سیلیزی
دهۆک 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
سبەینێ سێشەممە ئاسمان
نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە
شاخاوییەکاندا, نمە باران سەرەتا لەناوچە
سنوورەیەکان دەبارێت, کەهەندی کات بۆ تاوە
باران وهەورە تریشقە دەگۆڕێت, پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ پیشبینی دەکرێت کاریگەری
درێژ بێتەو بۆ ناوچەکانی تر وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و
هەولێر وە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر
دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما / کەمێک
نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان
پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 25 پلەی سیلیزی
پیرمام 21 پلەی سیلیزی
سۆران 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 15 پلەی
سیلیزی
سلێمانی 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی
AM:10:24:18/05/2026
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت