لیندزی گراهام داوا لە ترەمپ دەکات هێرش بکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران


وێستگەنیوز-

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد کە هێرش بکاتە سەر ئێران، چونکە بەبڕوای ئەو تاران لە دانوستانەکاندا مەرجەکانی ئەمریکا پەسەند ناکات.

ئەم سیناتۆرە باڵایەی کۆمارییەکان داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد کە بە بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئێران، گورزی کاریگەر لەو وڵاتە بوەشێنێت.

لیندزی گراهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی NBC ڕایگەیاندووە: "ژێرخانی وزە، خاڵی لاوازی ئەوانە. ئەگەر بڕیار بێت ململانێکان دەست پێبکەنەوە، من کەرتی وزە دەخەمە سەرووی لیستی ئامانجەکانەوە."

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە دووبارەکردنەوەی ڕێبازەکانی ڕابردوو، تەنها دووبارەبوونەوەی «ئەنجامەکانی پێشوو»ی لێدەکەوێتەوە.

ئەم سیناتۆرە کۆماریخوازییە وتیشی، "قورستر لێیان بدەن. ڕەنگە ئەگەر بە پێی پێویست ئازار بچێژن، ڕازی بن بە ڕێککەوتن. بەڵام لە ئێستادا پێم وایە هەوڵ دەدەن ئێمە بهێڵنەوە و چاوڕوانمان بکەن. بە بڕوای من یاری دەکەن، و وەک ئەوەی سەرۆک دەڵێت، پێم وایە ئەوان شێتن."


AM:08:27:18/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت