نێچیرڤان بارزانی به‌ره‌و رۆما به‌ڕێكه‌وت


وێستگه‌نیوز- 

سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌:

*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیی دوو ڕۆژی به‌ره‌و رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، به‌ڕێكه‌وت.

*-له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان، سه‌رۆك كۆماری ئیتاڵیا و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی ئیتاڵی و ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان كۆده‌بێته‌وه‌.

*له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و ڤاتیكان، بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و ناوچه‌كه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاووتوێ ده‌كه‌ن.



PM:11:36:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو