قوباد تاڵه‌بانی بۆ نامۆ فازڵ: تۆ چیتر ته‌نها پاڵه‌وانێكی ئاسایی نیت
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ نامۆ فازڵ، پاڵه‌وانی كورد له هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ نووسیویه‌تی:
*خۆی ده‌ڵێت وره‌ی له ئازایه‌تی و نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگه وه‌رگرتووه. به‌ڵێ پاڵه‌وانه‌كانمان وره و وزه به یه‌كتر ده‌به‌خشن.
*ته‌نیا داواكاریم له نامۆ ئه‌وه‌یه: تۆ چیتر ته‌نها پاڵه‌وانێكی ئاسایی نیت، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تیی ئیراده و هێز و ره‌وشتی گه‌له‌كه‌ت ده‌كه‌یت له گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و خه‌ریكه ده‌بیته پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی سهردهمهكهمان.
*پاڵه‌وانه مه‌زنه‌كان ره‌نگه له یارییه‌كدا بدۆڕێن، به‌ڵام هه‌رگیز ره‌وشتی پاڵه‌وانێتی نادۆڕێنن و پارێزگاری له به‌ها به‌رزه‌كانی گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
*تكایه ببه به‌و پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه.
PM:05:29:17/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت