مامۆستایانی وانەبێژی لادراو داواکارییەکانیان دەگەیەنە پەرلەمانی عێراق


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، شاباز ناسر، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "فشارەکانمان بەردەوامە بۆ گەڕانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو".


ئاماژەی بەوەشکرد، "نوێترین هەنگاومان ئەوەیە دەمانەوێت لەرێگەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق فشارێک دروستبکەین، تاوەکو لەکاتی تێپەڕاندنی بودجە وەکو پاشکۆی گرێبەستەکان تێمان پەڕێنن بە یاسایەک".

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو وتی، "لەجێ دانان هەیە، بەڵام ئەوە لە ئاست داواکارییەکانی ئێمەدا نییە".

بەپێی ئەو رێژەی کە لە بەردەست نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو هەیە، زیاتر لە 700 مامۆستای وانەبێژی لادراو هەیە و کە بەردەوام دێنە سەر شەقامەکان و داوای گەڕاندنەوە دەکەن، بەڵام ژمارەیان زیاترە، وەک شاباز ناسر ئاماژەی پێدەدات، "نزیکەی 500 مامۆستا لادراو لەجێ دانیان بۆ کراوە، بەڵام زۆرینەیان نادیارن".


PM:03:05:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت