پارێزگاری سلێمانی داوا لە ئێران دەکات بۆردومانەکانی بۆ سەر هەرێم رابگرێت
وێستگەنیوز-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری
سلێمانی داوای لە کۆنسوڵی نوێی ئێران کرد کە هێرش و بۆردومانە سەربازییەکان بۆ سەر
هەرێمی کوردستان رابگیرێن و جەختیشیکردەوە لەسەر بێلایەنی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی داوای کرد کە هێرش و بۆردومانە
سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، رابگیرێن
و دۆخە نائاساییەکانی ماوەی جەنگ ئاسایی بکرێنەوە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە
کردەوە کە هەرێمی کوردستان سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو دەکات و نابێت بکرێتە بەشێک لە
جەمسەری شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی
پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و کلتورییەکانی نێوان هەردوولا کرا و سەرنج
خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕەکان.
PM:02:28:17/05/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت